Betül Bilsel
14 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2026
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌باره‌ت به داواکاری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، ئۆزگور ئۆزەل بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، ڕایگه‌یاند: "هەڵبژاردنی پێشوەختە بوونی نییە، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدایە و ئیرادەی گەلی تورکه. پێویستە لە ئێستاوە ڕێز لەو ئیرادەیە بگیرێت".
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا، باخچه‌لی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا باخچه‌لی وه‌ڵامی داواكاری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، ئۆزگور ئۆزەل-ی دایه‌وه بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و، ڕایگه‌یاند: "هەڵبژاردنی پێشوەختە بوونی نییە، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدایە و ئیرادەی گەلی تورکه. پێویستە لە ئێستاوە ڕێز لەو ئیرادەیە بگیرێت".
هه‌روه‌ها سەرۆکی مەهەپە باخچەلی ئاماژەی بە كه‌رتی كشتوكاڵ كرد و ، ڕایگه‌یاند: "ناتوانرێت وەک كه‌رتێكی سادە، بوارێکی ئابووریی به‌رتەسک و، تەنیا ڕۆژەڤی جووتیاران یان چالاکییەک کە تەنیا بە هاوسەنگییەکانی بازاڕەوە سنووردار بێت ته‌ماشای کشتوکاڵ بکرێت".
گوتیشی: "ئەو دەوڵەتەی ڕێگە بدات کەسێکی دیکە سکی تێر بکات، ئازاد نییە. لەبەرئەوە ئاسایشی خۆراک، ڕاستەوخۆ پرسی سەروەری نیشتمانیی و مان و نەمانە. پرسی کشتوکاڵ، بابەتێکی وەبەرهێنان نییە بتواندرێت دوابخرێت".