Hanife Sevinç,İbrahim Halil Aktürk,Ramal Abdullah Mahmood
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
ئیستانبوڵ – AA
به‌هۆی تانه‌دانی ئاك پارتی ده‌نگه پوچهڵكراوهكانی ١٦ شارۆچكه كه ده‌كه‌ونه ناو شاری ئیستانبوڵ و سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی شارۆچكه‌ی چاتاڵجا ده‌ژمێردرێنه‌وه.
دوای تانه‌دانی رێكخستنه‌كانی ئاك پارتی بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه پوچهڵكراوهكان له لقه‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن و بڕیاری لابردنی راگرتنی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه پوچهڵكراوهكان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، لقه‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌ستیان كرده‌وه به ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان.
له هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی كوچوكچهمهكه، بێیئۆغڵو، باشاكشههیر، ماڵته‌په، بویوكچهكمهجه، چه‌كمه‌كۆی، ئه‌یوب، فاتیح، سیلیڤری، توزڵا، سارییه‌ر، ئاتاشه‌هیر، بێیكۆز، شیله، بایرام‌پاشا و ئومرانییه كه ده‌كه‌ونه ناو شاری ئیستانبوڵ ده‌نگه پوچهڵكراوهكان ده‌ژمێردرێن.
هه‌روه‌ها ژماردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی چاتاڵجا-ش به‌رده‌وامه.