reva haci
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو راگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی داڕمانی بینایه‌كه‌وه له‌ناوچه‌ی كارتاڵ له ئیستانبوڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه، گه‌یشتۆته ١١ كه‌س.
له‌كاتێكدا سۆیڵو سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد، چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری تیمه‌كانی رزگار كردنی كرد.
سۆیلو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیمه‌كان به هه‌وڵێكی زۆره‌وه ٣١ سه‌عاته به‌رده‌وامن له‌دوای داڕمانهكهوهو راشیگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه، گه‌یشتۆته ١١ كه‌س.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌وڵه‌كان بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان به‌رده‌وامه.