Muhammet Ali Kemal
29 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2016
- ''ئەو وێرانکارییەی ئەنجامیانداوە لەبەرچاوە. هەروەک چۆن ئەو تیرۆریستانە دەکەینە دەرەوە و شارەکانیان لێ پاک دەکەینەوە، بەو شێوەیەش ئەو شارانەی کە رووخاندوویانە و سووتاندوویانە دووبارە نۆژەنیان دەکەینەوە. لەوبارەیەشەوە وەزیرە پەیوەندیدارەکانمان بە دڵسۆزییەکی زۆرەوە بەردەوامن لە کارەکانیان. هەر لە ژێرخان و سەرخانەوە تاوەکو شوێنە کۆمەڵایەتییەکان، باشووری خۆرهەڵات بەتەواوەتیی نوێ دەکەینەوە، لە دژی مەغۆل و وەحشییە مۆدێرنەکان بنیاتی دەنێینەوە''.
- ''هەر لە دژی قسەکەی دەمیرتاش کە گوتی 'ئەگەر ڤیزە هەڵگیرێت ئەوا کوردان بەرەو ئەورووپا دەڕۆن'، ئەو کوردانەی کە لە ئەورووپا دەژین، دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو خاکەی لێی لەدایکبوون، بۆ ئەو شارە جوانانەی ئێمە جارێکی دیکە بنیاتیان دەنێینەوە و نۆژەنی دەکەینەوە''.
سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرۆكوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە ئەو شارانەی پەكەكە و چەكدارەكانی وێرانیان كردووە، رووخاندوویانە و سووتاندوویانە لە كورتترین ماوەدا نۆژەندەكرێنەوە و رایگەیاند ''هەر لە ژێرخان و سەرخانەوە تاوەكو شوێنە كۆمەڵایەتییەكان، باشووری خۆرهەڵات بەتەواوەتیی نوێ دەكەینەوە، لە دژی مەغۆل و وەحشییە مۆدێرنەكان بنیاتی دەنێینەوە''.
داودئۆغڵو لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەیدا لە پەرلەمان گوتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند ''ئێمە لە رێگەی ئەو هێزەوە كە هەمانە و بەپشتیوانی خودا بەسەر تیرۆردا سەردەكەوین. هێزە ئەمنییەكانی ئێمە لەپێناو ئەوەی هاووڵاتییانمان سڵاو لەیەكتری بكەن، خەبات دەكەن. سڵاوكردن لەیەكتری لەپاڵ ئەو هێزەدا كە هەمانە گورز لە تیرۆر دەوەشێنێت. وڵاتی ئێمە هەموو كاتێك مەنزڵگەی ئاشتییە''.
سەرۆكوەزیرانی توركیا جەختی لەوەكردەوە لە خۆرهەڵات و باكووری خۆرهەڵات هێزە ئەمنییەكان سەركەوتنی گەورەیان لەبەرامبەر پەكەكەدا بەدەست هێناوە و ئاماژەی بەوەشكرد كە یەك یەك لانكەكانی پەكەكە لە شارەكاندا دەدۆزنەوە و لەناویان دەبەن.
داودئۆغڵو رایگەیاند ''ئەو وێرانكارییەی ئەنجامیانداوە لەبەرچاوە. هەروەك چۆن ئەو تیرۆریستانە دەكەینە دەرەوە و شارەكانیان لێ پاك دەكەینەوە، بەو شێوەیەش ئەو شارانەی كە رووخاندوویانە و سووتاندوویانە دووبارە نۆژەنی دەكەینەوە. لەوبارەیەشەوە وەزیرە پەیوەندیدارەكانمان بە دڵسۆزییەكی زۆرەوە بەردەوامن لە كارەكانیان. هەر لە ژێرخان و سەرخانەوە تاوەكو شوێنە كۆمەڵایەتییەكان، باشووری خۆرهەڵات بەتەواوەتیی نوێ دەكەینەوە، لە دژی مەغۆل و وەحشییە مۆدێرنەكان بنیاتی دەنێینەوە''.
ئەحمەد داودئۆغڵو باسی لەوەكرد كە لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیراندا لە رێگەی شاشەوە تەماشای كۆڵان بە كۆڵانی هەریەك لەشارۆچكەكانی جزیر و سلۆپی و ناوچەی سووریان كردووە و تاوتوێی ئەوەیان كردووە كە چ كارێك پێویستە لەو شوێنانە بكرێت و رایگەیاند:
''لەكاتێكدا ئێمە سەرگەرمی دەستكردن بەنۆژەنكردنەوە و بنیاتنانەوەین، ئەو ناپاكانەی ئەو ناوچانەیان رووخاندووە جارێكی دیكە و بە گوتارێكی دیكەوە دێنەوە مەیدان. دەڵێن چی؟ دەڵێن گوایە 'دەوڵەت دەست بەسەر موڵكی گەلدا دەگرێت'. ئەمانە هیچ شەرم ناكەن، بێزار نابن و شوورەییان نییە. ئەو كاتەی رێكخراوە تیرۆریستییەكان شارەكانیان دەسووتاند، دەیانڕووخاند و لە بینایەكەوە بۆ ئەوەی بچنە نێو بینایەكی دیكە تونێلیان درووست دەكرد و بەخەڵكیان دەگوت 'كە خەوتن با دەرگاكانتان كراوە بێت'، ئەمانە لەكوێ بوون؟ یانی چی كە خەوتن با دەرگاكانتان كراوە بێت؟ واتە 'تەنانەت مەحرەمبوونتان نامێنێت'. مەبەستیان ئەوەبوو لەوەی دەرگاكان بە كراوەیی جێبهێڵین بۆ ئەوەی هەركاتێك ویستیان بچنە نێو ماڵەكانەوە''.
سەرۆكوەزیرانی توركیا هەروەها گوتی: ''بۆ خاتری خوا ئایا ئێمە رێگە بە خۆمان دەدەین ئەو شارانە، ئەو خێزانانە و ئەو مرۆڤانە بۆ ئەو كەسە ناپاكانە جێبهێڵین كە رێزیان بۆ تایبەتمەندیی ماڵ، تایبەتمەندیی خێزان و حەیای خێزان نییە؟ ئەو خەباتەی ئێمە دەیكەین بۆ ئەمەیە. لە ئێستادا ئەوانەی ئەو رۆژانە هیچ دەنگێكیان لێوە نەدەهات، لەبەر ئەوەی دەستمان بە چالاكییەكانی نۆژەنكردنەوە و بنیاتنانەوە كردووە، بەو هەنگاوانەی كە لەو بارەیەوە ناومانە دەڵێن 'دەوڵەت دەست بەسەر موڵكی گەلدا دەگرێت'. ئێمە خۆمان رادەستی دڵ و خۆشەویستی خەڵك كردووە، هەستمان بە خەمەكانیان كردووە و خۆشەویستی ئەوانمان بەدەست هێناوە''.
- ''ئەمانە بیر لە میللەت ناكەنەوە''
داودئۆغڵو جەختی لەوەكردەوە كە توركیا وڵاتی دیموكراسییەت و یاسایە و مافی خاوەندارێتیی بنەڕەتیترین مافە و ئەو مافەش دەپارێزرێت.
سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتی: ''ئەگەر ئێوە ئەوەندە گرنگی بە ماڵ و موڵكی خەڵك دەدەن، ئەی بۆچی بۆ ئەوەی چاڵی پێهەڵكەنن ئۆتۆمبێلەكانی بیناسازی دەخەنە خزمەت تیرۆریستەكانەوە؟. ئەمانە بیر لە میللەت ناكەنەوە. بیر لە گەل ناكەنەوە. بەپێچەوانەوە لەسەر ستەمكردن لە برایانی كورد و لە هاووڵاتییانمان دەژین. بەهەموو توانای خۆمانەوە لەماوەیەكی كورتدا ئەو وێرانكارییە كۆتایی پێدەهێنین كە رێكخراوی تیرۆریستیی ئەنجامی داوە. هەر لە ژێرخان و سەرخانەوە تاوەكو شوێنە كۆمەڵایەتییەكان، شاری لە جاران باشتر و شوێنی بۆ ژیان گونجاوتر درووست دەكەین''.
ئەحمەد داودئۆغڵو جەختی لەوەكردوە كە لەناوچەكانی باشوور و خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو ژیانەوەی ئابووری لە كورتترین ماوەدا فەراهەم دەكرێت و گوتی: ''دەیبیننەوە هەر لە دژی قسەكەی دەمیرتاش كە گوتی 'ئەگەر ڤیزە هەڵگیرێت ئەوا كوردان بەرەو ئەورووپا دەڕۆن'، ئەو كوردانەی كە لە ئەورووپا دەژین، دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو خاكەی لێی لەدایكبوون، بۆ ئەو شارە جوانانەی ئێمە جارێكی دیكە بنیاتیان دەنێینەوە و نۆژەنی دەكەینەوە''.