ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایش له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه گوتی: "ئێستا كاتی لێپرسینه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێكه، پێویسته ئه‌وه بزانرێ كه ئێمه ئه‌م وڵاته و سیستمی یاسا فیدای هیچ شتێك ناكه‌ین."
داودئۆغڵو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ كه‌ش و هه‌وای ئاژاوه‌گێڕی دروست بكه‌ن كه به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سانێك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، ئه‌وە پێویسته بزانرێ كه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بكه‌ونه ته‌نگانه تاكه وڵات كه په‌نای بۆ ببه‌ن سێبه‌ری كۆماری توركیا ده‌بێ."
جەختیشیکردەوە کە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مافی هاوڵاتییەکانیان ده‌پارێزن و گوتی: "تاكه هێزیش كه بتوانێ مافی كۆبانێ بپارێزی، ئه‌وە توركیایه."
داودئۆغڵو راشیگه‌یاند له کاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و له كۆنگره‌ی ئاكپارتی و هاوشان له‌گه‌ڵ سهركۆمار ئه‌ردۆغان، جه‌ختیان لهوهكردووەتهوه كه گه‌ره‌نتی پڕۆسه‌ی قۆناغی چاره‌سه‌ریی په‌یوه‌سته به ئاسایش و ره‌وشی گشتیی.