ئەنقەرە
ھەر یەک لە پەرلەمانتاری شاری وان ئایسەڵ توغڵوک و پەرلەمانتاری شاری ھەکاری ئەسات جانان و پەرلەمانتاری شاری ماردین ئەرۆل دۆرای و پەرلەمانتاری شاری بەدلیس حوسامەددین زەندەرلیئۆغڵولەسەر لیستیBDP و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی ئەو پارتە داوای گۆڕینی ناوی چەند شارێکی کوردی تورکیا دەکەن کە لە ئێستادا ناوە تورکیەکان لە زمانی رەسمی دەوڵەتدا بەکاردەھێنرێ.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست AA کەوتووە، زۆرێک لە پەرلەمانتارە کوردەکانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی ھەریەکە و داوایەکیان ئامادەکرووە تاکو پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا بکەن بۆئەوەی ناوی شارەکوردیەکان بگۆردرێت.
بە پێی ئەو گۆرانگاریانە داواکراوە ناوی شارەکانی =ئاغری بۆ ئاگری و ڤان بۆ وان و نوسەیبین بۆ نسێبین و بیتلیس بۆ بەدلیس و ھەکاری بۆ جۆلەمێرگ و دیاربەکر بۆ ئامەد و باتمان بۆ ئەلیح و بینگۆل بۆ چەولیگ بگۆڕدرێن.
ماوەیەک بەرلەئێستا دوای پێشکەشکردنی پرۆژە یاسایەک بەپەرلەمانی تورکیا، ناوی شارۆچکە (ئایدنلار) بۆ تیلۆ گۆڕا.