Muhammed Enes Can,Murat Kaya,Başak Akbulut Yazar,Muhammet Ali Kemal
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ- AA
داواكاری گشتیی خوێندنه‌وه‌ی خۆی له كه‌یسی ئه‌رگه‌نه‌كۆن پێشكه‌شكرد كه سه‌باره‌ت به ٢٣٥ تۆمه‌تبار درێژه‌ی هه‌یه و پێشتر ژماره‌یه‌ك بڕیاری هاوشێوه‌ی بێتاوانیی، تایبه‌تمه‌ند نه‌بوون و داخستنی دۆسیه‌كانیان، بۆ ده‌ركراوه و داواكاری گشتیی داوایكرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه بوونی "رێكخراو"هكه بسه‌لمێنرێت، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به تاوانی تیرۆر سزا نه‌درێن.
له دانیشتنه‌كه‌ی دادگای چواره‌می سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵدا، داواكاری گشتیی خوێندنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تیی خۆی له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌وه پێشكه‌شكرد.
لهخوێندنهوهكهی داواكاری گشتیی‌دا، داوای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی قورسكراو بۆ تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی هێرشی سه‌ر دادگای شوورا، ئالپارسڵان ئارسڵان، كرا.
هه‌روه‌ها داوای بێتاوانیی ٢٠١ تۆمه‌تبار و سه‌پاندنی سزای جۆراوجۆری زیندانیكردن به‌سه‌ر ٣٢ تۆمه‌تباری دیكه‌دا، سه‌پێنرا.