کرشەھیر
لەگوندێکی نزیک شاری کرشەھیر لەزەماوەندێکدا (عەلی کاراکۆچ) موختاری ئاواییەکە دانوولەی کوردی پێشکەشی میوانەکانی کرد. کاراکۆچ باسی نەریتی سەدو پەنجا ساڵ لەمەوبەری خۆیانی کرد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو AA و گوتی "زۆربەی دانیشتووانی ئەم گوندە پێش ١٥٠ ساڵ لەشارەکانی سەمسوور و مەلەتی، کۆچیانکردووە بۆ ئەم ناوچەیە لەگەڵ خۆمان ئەم نەریتەیشمان ھێنا، کۆششی زۆر دەکەین بۆ ئەوەی نەریتی کۆنی خۆمان فەرامۆش نەکەین".
نەریتی گەنم کوڵاندن (دانوولە کوڵاندن) بەوجۆرەیە: ئەگەر ماڵبات ئاھەنگ و زەماوەند یان رێورەسمێکی کۆمەڵایەتییان ھەبێ، بۆ رێزگرتن لەمیوانان گەنم دەکوڵێنن و پێشکەش دەکرێ. لەگەڵ گەنمدا گۆشتی بەرخ، رۆنی کەرە، تێکەڵ دەکرێن و خواردنێکی بەتاموچێژی لێ دەردەچێ و لەبەردەم میوانان دایدەنێن.
مێژوویی کورد لەئانادۆڵیای ناوەڕاست (دەوروبەری ئەنقەرە) لەسەردەمی حوکمڕانی عوسمانییەکان ١٥٠ ساڵ لەمەوبەر، کۆچیان کردووە بۆ ئەو ناوچەیەو تا ئێستا لەوێ ماونەتەوە لەشارەکانی (ھایمانا، کرشەھیر، جیھانبەیلی) نیشتەجێ بوون.