Abdullah Shukur
18 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
قاھیرە
دامەزرێنەر و سەرکردەی رووحانی جەماعەتی ئیسلامی لە میسر شێخ عومەر عەبدولرەحمان کە لە ئەمریکا دەستبەسەر بوو، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
محەمەدی کوڕی شێخ عەبدولرەحمان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە بەپرسانی ئەمریکا، کۆچی دوایی باوکیان بە خانەوادەکەی راگەیاندووە.
محەمەد راشیگەیاند کە باوکی وەسیەتی ئەوەی کردووە کە لە وڵاتی میسر بنێژرێت و بە مەبەستی ھێنانەوەی تەرمەکەشی ھەنگاوی پێویست دەھاوێژن.
عەبدولرەحمان بە تۆمەتی ئەنجامدانی ھێرشی بۆمبی و ھێرشکردنە سەر ناوەندی بازرگانی جیھانی لە شاری نیۆرک لە ساڵی ١٩٩٣ سزای زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەر سەپێنرابوو.