Mümin Altaş
08 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2026
دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا وەک دوورگەیەکی سەقامگیر لەسەر هەوڵەکانی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانان و وڵاتانی دۆست بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بەردەوام دەبێت.
دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوویەوە و لە ئاکامدا ڕاگەیاندراوێکی دەرکرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیادا باس لە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر کراوە و هاتووە: "جەخت لەوە کرایەوە کە ڕێگە نادەن، جەنگ، پێکدادان و هاندانەکان لە ناوچەکە دۆخەکە بەلاڕێدا ببات و تیرۆر لە ڕۆژەڤی گەلەکەمان لادەدرێت.
لەبارەی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ڕایگەیاندووە، "پێشوازیکرا لە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ڕێکاری پێویست بۆ ئاسایشی سنوورەکان بەردەوام دەبێت".
لە راگەیاندراوەکەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیادا هەروەها ئاماژە بە کردەوەکانی ئیسرائیل کراوە و هاتووە: "ڕاگەیاندرا کە پێشێلی ئاگربەست لە غەززە و کردەوەکان بۆ داخستنی مزگەوتی ئەقسا و حەرەمی شەریف، زیان دەگەیەنێتە پڕۆسەی ئاشتی".
لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلیش، جەخت کرایەوە کە ئەوە کارەساتێکی مرۆیی لێ دەکەوێتەوە و داوا لە کۆمەڵگای جیهان کرا دژی ئەو کردەوە نایاساییانە هەڵوێستیان هەبێت.
دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند: "جەخت لەوە کرایەوە کە تورکیا وەک دوورگەیەکی سەقامگیر لەسەر هەوڵەکانی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانان و وڵاتانی دۆست بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بەردەوام دەبێت".