Zafer Fatih Beyaz
30 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
بەسەرۆكايەتى سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا لە كۆمەڵگەى سەرۆكايەتى كۆمار كۆبوويەوە. لە پاش كۆبوونەوەكە راگەيەندكراوێك بڵاوكرايەوە.
له راگه‌یه‌نراوی دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا جه‌خت له مكووڕبوون له گرتنه‌به‌ری رێکكاری زیاتر له‌به‌رامبه‌ر تیرۆردا له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی سووریا و له‌سه‌روویانه‌وه له ئیدلب، كراوه‌ته‌وه.
هەروەها له راگهیهنراوەكەدا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر هه‌ستیارییه‌كان له‌باره‌ی پاراستنی سنووره‌كانی باشووری توركیا و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه دۆست و براكان.
جه‌خت لهوەشهكراوهتهوه کە ئامانج له به‌ناو پلانی ئاشتی ئه‌مریكا، رهوایهتییدانه به داگیركاریی له فه‌ڵه‌ستین و قودس و سیاسه‌ته‌كانی رووخاندن و فشارخستنەسەر.
دامەزراوەی ئاسايشى نيشتمانیى توركيا ، نیگەرانى لەبەرامبەر گرژييەكانى نێوان ئەمريكا-ئێران نەشاردووەتەوە و بانگەشەى دووبارە كردووەتەوە بۆ پاراستنى ئاشتى و ئارامى.
هەروەها لە راگەيەندكراوەكەدا دامەزراوەكە سەركۆنەى هێرشەكەى سۆماڵى كرد كە بووە هۆى گيانلەدەستدانى هاوڵاتييەكى تورك.
له راگه‌یه‌نراوی دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی زانیاریی پێشكه‌شی دامه‌زراوه‌كه كراوه له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه(ی ئەلعەزیز)، و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی ئاماده‌كاریی بۆ كاره‌ساته‌كان له توركیا كراوه.
لە راگهیهندراوەكەی دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا هاتووە: "بەردەوامين لەسەر پاڵپشتكردنى حكوومەتى تەبایی نيشتمانى ليبيا كە لەلايەن نەتەوەيەكگرتووەكانەوە ناسێنراوە بۆ بەرپاكردنى ئاشتى و ئارامى لە تەواوى ئەو وڵاتەدا. سه‌رجه‌م وڵاتان، بۆ پشتیوانییكردن له هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌یی بانگێشتكراون".
هەروەها سەبارەت بە به‌ناوی پلانی ئاشتی ئه‌مریكا هاتووە: "گوزارشت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای سنووره‌كانی ساڵی ١٩٦٧ه كه له‌رێگه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی پێكه‌وه‌لكاوی فه‌ڵه‌ستین كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی خۆرهه‌ڵاتی بێت، رێگه‌ی تێده‌چێت".