Ömer Süt,1 23
17 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2018
ئیزمیر – AA
سێیه‌مین دادگای سزا قورسەکانی ئیزمیر، ئه‌و تانەیەی ره‌تكرده‌وه كه بۆ هه‌ڵگرتنی سزای زیندانی له ماڵ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له وڵات خراوه‌ته سه‌ر پیاوی ئایینی به ره‌گه‌ز ئه‌مریكی، ئاندریو برۆنسۆن كه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی فه‌تۆ و په‌كه‌كه و سیخوڕیكردن ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و به هۆكاری "كێشه‌ی ته‌ندروستی" زیندانیه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ زیندانی له ماڵ.
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داواکاری تانەکەی، پارێزه‌ری برونسۆن ئیسماعیل جه‌م هاڵاڤورت له‌باره‌ی بڕیاری "زیندانی له ماڵ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له وڵات" له‌باره‌ی بریكاردارهكهی له لایه‌ن دووه‌مین دادگای قورسی ئیزمیر، دواتر هاڵاڤوت داوای له سێیه‌مین دادگای سزا قورسەکانی ئیزمیر كرد له تانه‌كه‌ی ئه‌و بكۆڵێته‌وه له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه.
سێیه‌مین دادگای سزا قورسەکانی ئیزمیریش تانەکەی ره‌تكرده‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی سزای زیندانی له ماڵ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له وڵات له سه‌ر برۆنسۆن.
برۆنسۆن كه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی فه‌تۆ و په‌كه‌كه و سیخوڕیكردن ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و به هۆكاری "كێشه‌ی ته‌ندروستی" زیندانیه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ زیندانی له ماڵ.