Özcan Yıldırım
02 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2021
شرنه‌خ – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-هه‌وره‌تریشقه و چنگ-برووسكه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رده‌وامن. تا ئێستا ٤٤ تیرۆریست له چالاكی خراون".
خولوسی ئاكار بەیاوەری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا، یه‌شار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، ئومیت دوندار بنكه‌یەکی سه‌ربازیی سوپای تورکیا لە گردی بیلیچ باكووری عێراق بەسەرکردەوە.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ-هه‌وره‌تریشقه و چنگ-برووسكه گوتی: "هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-هه‌وره‌تریشقه و چنگ-برووسكه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رده‌وامن. تا ئێستا ٤٤ تیرۆریست له چالاكی خراون. چووینه‌ته بنجوبناوانی تیرۆریستان. پێداگیرین له كۆتایی پێهێنانیان. ئه‌م كاره ده‌كه‌ین و تا زووه ئاشتی و ئارامی لێره به‌دی ده‌هێنین".
خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیشیاندا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هاوكات پشتیوانی له داوا ره‌واكانی دۆسته‌كانیان ده‌كه‌ن.