Abdullah Shukur
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فواد ئۆکتای گوتی: "ھاوتا ئەمریکییەکانمان پێویستە رێز لە بڕیارەکانی دادوەری تورکیا بگرن کە بە ناوی گەلەوە بڕیاری لێدەدرێ".
جێگری سەرکۆماری تورکیا، ئۆکتای لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی دایەوە کە رایگەیاندبوو ئەگەر تورکیا، ئاندرێو کرایگ بروسنۆن کە قەشەیەکی ئەمریکییە و ئازادی نەکات، ئەوا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنن.
ئۆکتای گوتی: "تورکیا دەوڵەتی یاساییە و دادوەری تورکیا بۆ ھەموو کەسێک وەک یەکە. ھاوتا ئەمریکییەکانمان پێویستە رێز لە بڕیارەکانی دادوەری تورکیا بگرن کە بە ناوی گەلەوە بڕیاری لێدەدرێ".