ناوەندی پیشەسازیی بۆشاییگەری تورکیا ئاشکرایکرد ئامادەکاریی بۆ دروستکردنی کۆپتەرێکی نوێ دەکا.
محەمەد دۆرتکاشلی، بەڕٍێوەبەری ناوەندی پیشەسازیی بۆشاییگەری تورکیا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەسەر داوای ناوەندی پیشەسازیی بەرگریی، ھەوڵ بۆ دروستکردنی کۆپتەرێکی نوێ دەدەین، بەڵام دوای دروستکردنی ئەو کۆپتەرە رەنگە ناوەندە بۆشاییگەرییە مەدەنییەکانیش ببنە مشتەری ئەو کۆپتەرە."
درۆتکاشلی روونیکردەوە، ئەو کۆپتەرە لە چینی پێنج تەنەکانە، کاتی دروستکردنی بەپێی خشتەی کاتی بەڕێوە دەچن و لە چوارچێوەی ستانداردەکانی بۆشاییگەری ئەوروپادا دروست دەکرێ. ئەرکی کۆپتەری ئەمبۆلانس جێبەجێ دەکا.
ئەو گوتی: "چاوەڕوانی ئەوەین لە چوارچێوەی ستانداردە مەدەنییەکان، شەش ساڵ و لە چوارچێوەی ستانداردە سەربازییەکاندا حەوت ساڵ و شەش مانگ کۆتایی بەو پرۆژەیە بێنین. دیزاینی ئەو کۆپتەرە بە گشتی ھی ئەندازیارانی خۆمانە. ساڵی ٢٠٢٠ مێژوویەکی پرشنگدار دەبێ بۆ تورکیا، پشت بەخوا لە سەدەمین ساڵەی کۆماردا ئەو کۆپتەرە دەکەوێتە بواری خزمەتکردنەوە."