Mazın Asad
20 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2017
بریکاری سەرۆکی فەرمانگەی دەستەی باڵای دادوەران و داواکارانی گشتی و سەرۆکی فەرمانگەی دووەمی دەستەی باڵای دادوەران و داواکارانی گشتی، محەمەد یڵماز بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی ٢٢٧ دادوەر و داواکاری گشتی لە کارەکانیان.
محەمەد یڵماز لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند لە چوارچێوەی بڕیارنامەکانی باری نائاسایی، لێکۆڵینەوەکان لەو دادوەر و داواکاری گشتییانە درێژەی ھەیە کە پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ ھەیە.
یڵماز ئاماژەی بەوە دا کە لەو چوارچێوەیەدا فەرمانگەی دووەمی دەستەی باڵا دادوەران و داواکارانی گشتی ھەڵسەنگاندن لەوبارەیەوە کرد و بەپێی بڕیارنامەی باری نائاسایی بڕیاری دەرکردنیان بۆ ٢٢٧ دادوەر و داواکاری گشتی دەرکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە وەرگرتنی گوتەی گومانلێکراوەکان رۆشنایی بە لێکۆڵینەوەکان داوە و راشیگەیاند لەگەڵ بەدەست گەیشتنی زانیاری کۆدی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و نامەی بای لۆک، ھەندێک گومانلێکراوی نوێ ئاشکرا بووە.
بەم پێیەش ژمارەی ئەو دادوەر و داواکارە گشتییانەی کە تاکو ئێستا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە گەیشتە سێ ھەزار و ٨٨٦ کەس.