Sarp Özer
04 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی بڕیارەکانی شورای باڵای سه‌ربازیی تورکیا، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، جەنەراڵ ئومیت دوندار، بەهۆی تەمەنییەوە خانەنشین کراوە و، ٢٩ جه‌نه‌راڵ و ئهدمیراڵیش کە سێهەمین فەرماندەی سوپا، فەریق روکن شەرەف ئۆنگای-یان لەنێودایە خانەنشین کراون.
کۆبوونەوەی شورای باڵای سه‌ربازیی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتاییهات.
لە چوارچێوەی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەدا جه‌نه‌راڵێك به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه له یەکی ئه‌یلوولی ٢٠٢١ەوە خانه‌نشین ده‌كرێت و، ٢٩ جه‌نه‌راڵ و ئهدمیراڵیش بەهۆی کەمی کارمەندەوە له ٣٠ی ئابەوە خانەنشین کراون.
بە پێی ئەوەیش فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، جەنەراڵ ئومیت دوندار، بەهۆی تەمەنییەوە خانەنشین کراوە و سێهەمین فەرماندەی سوپا، فەریق روکن شەرەف ئۆنگای بەهۆی نەبوونی کەمی کارمەندەوە خانەنشین کرا.