Abdullah Shukur
22 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
تورکیا ئیدانەی ئەو ھێرشە چەکدارییەی کرد کە کرایە سەر مەراسیمێکی سەربازی لە شاری ئەهواز باشووری رۆژئاوای ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ھاوخەمی لەبارەی کوژران و برینداربوونی چەندین کەسی لە ھێرشە تیرۆریستییەکەدا نیشانداوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ھاتووە: "بەتوندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین. داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لە ھێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەل و حکوومەتی ئێران دەکەین".
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ھێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر رێوڕەسمێکی سەربازیی کە لە ساڵرۆژی جەنگی عێراق - ئێران لە شاری ئەھوازی سازکرابوو، لە ھێرشەکەدا ٢٤ کەس کوژران و ٥٣ کەسی دیکەش برینداربوون.