Abdullah Shukur
21 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا بە پشتیوانی ھێزەکانی ئاسمانی لە گوندەوارەکانی شارۆچکەی دۆغوبایەزید سەر بە پارێزگای ئاگری، شەش تیرۆریست لە چالاکی خران.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنێک بە پشتیوانی ھێزەکانی ئاسمانی تورکیا لە چۆلاییەکانی دۆغوبایەزید سەر بە ئاگری ئەنجامدراوە.
راگەیەنرا کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا شەش تیرۆریست لە چالاکی خراون.
راشگەیەنرا کە ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکەدا بەردەوامە.