ئورفه
عیزه‌دین كوچوك سه‌ردانی كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی كۆبانێی له شارۆچكه‌ی سوروچ كرد و زانیاری له كه‌سه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان وه‌رگرت.
كوچوك دوای سه‌ردانه‌كه‌ی، لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌واناندا و رایگه‌یاند، كه په‌نابه‌رانی كۆبانێ میوانی ئه‌وانن و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه قبوڵ ده‌كه‌ن كه له كۆبانێیهوه دێن.
راشیگه‌یاند كه پێنج هه‌زار كه‌س له‌و كه‌مپه ده‌مێنێته‌وه و چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ن ئه‌و ژماره‌یه بۆ شەش هه‌زار كه‌س به‌رزبێته‌وه.
كوچوك ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بریندار له كۆبانێیهوه دێن و چاره‌سه‌ریشیان له نه‌خۆشخانه‌ی سوروچ ئه‌نجام ده‌درێ. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی برینه‌كانیان سه‌خته ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئورفه ده‌كرێن.
كوچوك راشیگه‌یاند كه تا ئێستا 545 بریندار له كۆبانێیهوه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ره‌وانه‌كراون، كه %90یان به گولله برینداركراون.