Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا، ٥٧ ملیۆن دەنگدەر، بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەکان هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن.
ده‌نگده‌رانی توركیا له ٣٢ پارێزگا له كاتژمێر ٠٧:٠٠ه‌وه و له پارێزگاكانی دیكه‌ش له كاتژمێر ٠٨:٠٠ه‌وه چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
به‌پێی بریاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ده‌نگدان له پارێزگاكانی ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، به‌دلیس، دیاربه‌كر، ئه‌لعەزیز، ئه‌رزینجان، ئه‌رزه‌ڕۆم، عه‌نتاب، گیره‌سون، گوموشهانه، هه‌كاری، قه‌رس، ماڵاتیا، مەڕەش، ماردین، مووش، ئۆردو، ریزه، سێرت، سیواس، ترابزۆن، دێرسم، ئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شرنەخ، ئه‌رده‌خان، ئیدر، كلیس و گرتووخانه‌كانی ناو ئه‌و پارێزگایانه كاتژمێر ٠٧:٠٠ ده‌ست پێ ده‌كات و كاتژمێر ١٦:٠٠ ته‌واوده‌بێت. جگه له‌و پارێزگایانه له پارێزگاكانی دیكه كاته‌كانی ده‌نگدان له نێوان ٠٨:٠٠ بۆ١٧:٠٠یه.
لە هەڵبژاردنەکەدا، ١٢ پارتی سیاسی بەشدارن لە کێبرکێکەدا و لە سەرتاپای تورکیادا، ٥٧ ملیۆن و ٥٨ هەزار و ٦٣٦ دەنگدەر ناویان تۆمارکراوە و لەسەر ١٩٤ هەزار و ٣٩٠ سندوق دەنگ دەدەن.
هەریەک لە؛ پارتی داد وگەشەپێدان، پارتی سەربەخۆیی تورکیا، پارتی یەکگرتووی مەزن، پارتی گەلی کۆماری، پارتی دیموکرات، پارتی چەپی دیموکراتیک، پارتی دیموکراتی گەلان، ئییی پارتی، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی، پارتی سەعادەت، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا و پارتی وەتەن بەشدارن لە هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.