Emre Aytekin,Hemın Othman Mohammed
24 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامده‌دات.
له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ رایگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هەیە، به‌یانی ئه‌مرۆ (به‌كاتی ئه‌مریكا) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامده‌ده‌م. ئه‌و كاره چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌ده‌ستدانی گیان و دۆلاره‌كان (شه‌ش تریلیۆن - مەبەست تێچووی شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوڕاستە) هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌بوو".