Fahrettin İbrahim
30 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە پاڵ رزگارکردنی ئێمە لە بەڵای پەکەکە و فەتۆ و رێکخراوەکانی دیکەی تیرۆریستی، تایبەتمەندی نیشتمانی و نەتەوەیی سوپاکەمان بەھێزتر دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی دەرچووانی کۆلێژە سەربازییەکاندا، وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان و رای گشتی کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند: "لە پاڵ رزگارکردنی ئێمە لە بەڵای پەکەکە و فەتۆ و رێکخراوەکانی دیکەی تیرۆریستی، تایبەتمەندی نیشتمانی و نەتەوەیی سوپاکەمان بەھێزتر دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "تورکیا پێویستی بە سوپایەک و ھێزێکی مرۆیی وا ھەیە کە بتوانێ بە باشترین شێوە بەرگری لە گەل و وڵات بکات، نەک ھەمیشە ببێتە بەرھەمھێنەری کودەتا".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ده‌سته‌واژه‌ی گه‌لی سه‌رباز ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك بابه‌ته‌كه گه‌ل، بانگ، ئاڵا، نیشتمان و ده‌وڵه‌ت بێت، هه‌موو پێكه‌وه راده‌په‌ڕن".
لەبارەی دۆخی خوێندنگە جەنگییەکان ئه‌ردۆغان گوتی: "زانكۆی به‌رگری میللیمان له تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا تێكڕا به شه‌ش هه‌زار و 125 خوێندكاری سه‌ربازی تورك و 661 خوێندكاری سه‌ربازی میوان له 22 وڵاته‌وه ده‌ست به ساڵی خوێندنی نوێ ده‌كات. به‌و شێوه‌یه‌ش قۆناغی سه‌رله‌نوێ پێكهێنانه‌وه كه دوای 15ی تهمووز ده‌ستیپێكرد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌واوبووه و، خوێندنگه جه‌نگییه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك كه به ته‌واوی تواناوه كاربكه‌ن".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "تورکیا ھەروەکو گشت دەستکەوتەکانی دیکە، ھەر لە زانکۆی بەرگری نەتەوەیی و ئەو سیستەمە نوێیەی کە دروستمان کردووە، گەڕانەوە بۆ دواوە نییە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمە پێداگرین کە سوپای تورکیا نەک بە تەنھا چەک و ھێزی مرۆیی و چالاکییە فیزیکییەکانی، بەڵکو لە ھەمان کاتدا بە دیدی نوێ بۆ جیھان و جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی تەواو، دەگەیەنینە بەرزترین ئاست. قۆناغی داھاتوو لەمبارەیەوە چاکسازی گەورە دەکرێ".
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە "ناتوانن لە بەردەم تورکیایەکی گەورە و بەھێز بوەستن، ئەگەر ئەوان وابزانن ئێمە ھەزار جار چۆکمان داناوە، ئەوا ھەزار جار لە ھەڵسانەوە سەر پێ بەردەوام دەبین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ تورکیا بە چەند ھێندە لە تورکیای ٢٠ ساڵ پێش ئێستا بەھێزتر و ئاسوودەتر و دەسەڵاتدارترە. تورکیای سبەینێ لەوەی ئەمڕۆ بەھێزتر و ئاسوودەتر و بە دەسەڵاتدارتر دەبێت".