Muhammet Ali Kemal
01 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2017
سیرت - AA
لە سیرت ژمارەیەک لە کرێکاران بە کارکردن، ١ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران، بەسەردەبەن.
ئەو کەسانەی لە نانەواخانەکان، پرۆژەکانی بیناسازیی و قاوەخانەکاندا کاردەکەن، رۆژی ١ی ئایاریان نەکردە پشوو.
کرێکاری نانەواخانە، مەهمەت کۆرکماز، لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنیری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد کرێکاری زۆر شوێن و لەسەروو هەمووشیانەوە ئەوانەی کە لە نانەواخانەکاندا کاردەکەن، تەنانەت لە جەژنەکانیشدا ناتوانن پشوو وەربگرن.
مەهمەت کۆرکماز باسی لەوەکرد بەمەستی دابینکردنی پێداویستیی هاووڵاتییان لەرووی نان و سەموونەوە، ناتوانن پشوو وەربگرن و گوتی: ''ئێمە جەژنی کرێکاران ناکەینە پشوو. تەنانەت لە جەنگیشدا نانەواخانە و فڕنەکان داناخرێن، پێویستە لەسەرمان بەردەوام کاربکەین. پیرۆزبایی رۆژی کرێکاران لە هاوڕێ کرێکارەکانمان دەکەم''.