Mehmet Tosun
19 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
دەرکەوت کە یەکێک لەو سێ تیرۆریستەی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی رۆژی ١٣ی تەمووز لە چالاکی خراون، لێپرسراوی لۆجستی پەکەکە، حەسەن چاکماک-ە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە حەسەن چاکماک کە نازناوی "دەلیل کاراکۆچان"ە لەگەڵ دوو تیرۆریستی دیکەدا لە میانی ئاڵوگۆڕکردنی چەک و تەقەمەنی و ماددەی هۆشبەردا، لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییەوە لە چالاکی خران.
لەو دیمەنانەدا کە لە هەژماری تویتەری سوپای تورکیادا بڵاوکراونەتەوە، ئەوە دەردەکەوێت لە میانی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر، ئۆتۆمبیلێک بە تەواوەتی تێکدەشکێنرێت.