Berk Özkan,Muhammet Ali Kemal
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
كاندیدی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گهورهپارێزگای ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم له ناوچه‌ی توزڵای ئیستانبوڵ ده‌نگی دا.
بینالی یڵدرم و هاوسه‌ره‌كه‌ی، سه‌میحه یڵدرم به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له ماڵی خۆیانه‌وه له توزڵا گه‌یشتنه خوێندنگه‌ی جه‌میل مه‌ریج له گه‌ڕه‌كی ئایدنڵی.
له باخچه‌ی خوێندنگه‌كه یڵدرم له لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئاك پارتی-یه‌وه پێشوازیی لێكرا و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردن و وێنه‌یان گرت.
یڵدرم له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی عه‌لی و ئه‌لیف كۆیلوبای چووه ئه‌و پۆله‌ی خوێندنگه‌كه كه سندوقی ژماره ١٠٤٩ی لێیه و یه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كاندا ته‌وقه‌ی كرد. یڵدم و هاوسه‌ره‌كه‌ی ناسنامه‌كانیان دایه كارمه‌ندانی چاو‌دێر به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره‌كان.
یڵدرم له‌دوای هاوسه‌ره‌كه‌ی پسوله‌ی ده‌نگدانی وه‌رگرت و به مه‌به‌ستی ده‌نگدان چووه نێو كابینه‌ی ده‌نگدانه‌وه.
بینالی یڵدرم هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كارمه‌ندان خواست و له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كه‌ی، عه‌لی كۆیلوبای پسولەكهیان خسته نێو سندوقه‌كه‌وه.