Mohammed Baqi Hussein
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2016
- له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچیدا، مه‌همه‌ت تانریڤێردی كه له ماڵاتیا كاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا كردووه، زانیاریی سه‌رنجڕاكێشی له دانپێدانانه‌كه‌یدا دركاندووه.
- تانریڤێردی: "من یه‌كه‌مجار له كۆبوونه‌وه‌ی به‌خشینی ئاماده‌یی، تورگوت ئۆزالدا به‌شداریم كرد كه نزیكه‌ی 400 كه‌س به‌شدارییان كردبوو. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسێك ئه‌گه‌ر لهیادمبێت ناوی عه‌لی ره‌زا بوو له ئیستانبوڵه‌وه هاتبوو، گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. له‌قسه‌كانیدا گوتی ده‌یانه‌وێت ناوی هەمووان له لیستی به‌خشینه‌كه‌دا تۆماربكرێت چونكه له رۆژی دواییدا پێغه‌مبه‌ر خۆی ته‌ماشای لیسته‌كه ده‌كات و هه‌ركه‌س ناوی له‌و لیسته‌دا نه‌بێت، په‌شیمان ده‌بێته‌وه، به‌م جۆره داوای له ئاماده‌بووان ده‌كرد به‌خشین پێشكه‌ش بكه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی غه‌مگینیان نیشانی ئاماده‌بووان دا، له‌كاتی به‌جێهێشتنی هۆڵه‌كه‌دا خه‌ڵكه‌كه پاره‌یان له‌سه‌ر مێزێك داده‌نا كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانرابوو. من به‌چاوی خۆم بینیم ژن هه‌بوو ئه‌ڵقه‌كه‌ی ده‌ستی داده‌نا."
ده‌ركه‌وت کە ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی و پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب، به‌درۆی "پێغه‌مبه‌ر ته‌ماشای لیستی ناوه‌كان ده‌كات"، به‌خشینیان له خه‌ڵكی كۆكردووه‌ته‌وه.
مەهمەت تانریڤێردی باسی له‌وه كرد كه ئاشنانبوونی به رێكخراوه‌كه به ده‌ستبه‌كاربوونی له رۆژنامه‌ی زه‌مان ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ كاری دابه‌شكردنی رۆژنامه‌كه‌ی كردووه و ناوی خوازراوی "حه‌ق ڤێردی"یان بۆ هەڵبژاردووە.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد كه له ماڵاتیا ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه هه‌موو شه‌وێكی دووشه‌ممه كۆبوونه‌ته‌وه و زانیاری‌یان له‌باره‌ی داهاتی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و ئه‌و به‌خشینه‌ی له كاسبكارانی كۆده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و شوێنانه‌ی پاره‌كه‌ی بۆ ده‌نێرن، ئاڵوگۆڕكردووه.
تانریڤێردی گوتی: "من یه‌كه‌مجار له كۆبوونه‌وه‌ی به‌خشینی ئاماده‌یی، تورگوت ئۆزالدا به‌شداریم كرد كه نزیكه‌ی 400 كه‌س به‌شدارییان كردبوو. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسێك ئه‌گه‌ر لهیادمبێت ناوی عه‌لی ره‌زا بوو له ئیستانبوڵه‌وه هاتبوو، گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. له‌قسه‌كانیدا گوتی ده‌یانه‌وێت ناوی هەمووان له لیستی به‌خشینه‌كه‌دا تۆماربكرێت چونكه له رۆژی دواییدا پێغه‌مبه‌ر خۆی ته‌ماشای لیسته‌كه ده‌كات و هه‌ركه‌س ناوی له‌و لیسته‌دا نه‌بێت، په‌شیمان ده‌بێته‌وه، به‌م جۆره داوای له ئاماده‌بووان ده‌كرد به‌خشین پێشكه‌ش بكه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی غه‌مگینیان نیشانی ئاماده‌بووان دا، له‌كاتی به‌جێهێشتنی هۆڵه‌كه‌دا خه‌ڵكه‌كه پاره‌یان له‌سه‌ر مێزێك داده‌نا كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانرابوو. من به‌چاوی خۆم بینیم ژن هه‌بوو ئه‌ڵقه‌كه‌ی ده‌ستی داده‌نا."