Zeynep Çelikkol
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2021
ئیزمیر – AA
ئاژه‌ڵانی پاركی ژیانی سروشتیی ئیزمیر له رێگای میوه، سه‌وزه و وشكهمیوهی كاكڵهدار كه به شێوه‌یه‌ك به پرۆسه‌ی بهستاندندا تێپه‌ڕیوون كه به‌رگه‌ی گه‌رما بگرن؛ فێنك ده‌كرێنه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی رۆژانه و ئاژه‌ڵانی لاكۆڵان و ئاژه‌ڵانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان به‌م هۆیه‌وه له‌هۆش خۆیان ده‌چن.
كارمه‌ندانی پاركی ژیانی سروشتیی ئیزمیر، هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌كاته سه‌ر ژیانی ئه‌و هه‌زار و ٨٠٠ ئاژه‌ڵه‌ی له ١٣٠ جۆری جیاوازن و له‌و پاركه‌دا ده‌ژین.
كارمه‌ندانی پاركه‌كه به ره‌چاوكردنی حه‌زی خواردنی ئاژه‌ڵه‌كان؛ تێكه‌ڵه‌ی میوه، سه‌وزه و وشكهمیوهی كاكڵهداریان به‌شێوه‌ی قاڵبی به‌ستووه و ده‌رخواردی ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌مه‌یش ئاژه‌ڵه‌كان تێر ده‌خۆن، هه‌روه‌ها فێنكیش ده‌بنه‌وه.
له كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له ئاژه‌ڵه‌كان له ناوچه سێبه‌ره‌كانی پاركه‌كه كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان له ئهستێڵكهكاندا خۆیان فێنك ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاركی سروشتیی ئیزمیر، شاهین ئاڤشین به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا، لیستی خۆراكیی به‌ستووی تایبه‌ت بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن و گوتی: "بۆیه به‌پێی جۆری ئاژه‌ڵه‌كان قاڵبی به‌ستوو ئاماده ده‌كه‌ین. له وه‌رزی زستانیشدا به‌پێی كه‌شوهه‌وا كاری جیاواز ئه‌نجام ده‌ده‌ین. به‌شێوه‌ی به‌ستوو، قاڵبه‌كان ئاماده ده‌كه‌ین. میوه، سه‌وزه و وشكهمیوهی كاكڵهدار ده‌خه‌ینه ناو ئاو و به قاڵب ده‌یبه‌ستین. به‌پێی حه‌زی خواردنی جۆری ئاژه‌ڵه‌كان، قاڵبه‌كان ده‌گرینه‌وه".