Mesut Varol,Sabri Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
وان – AA
به‌فربارین رێگای ٢٥٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی له وان و مووش داخستووه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی وان رایگه‌یاند کە له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکە، رێگای چوار ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی مووش شێخموس یه‌نتور-یش رایگه‌یاند كه رێگای ١٥٠ گوند و ١٠٠ ئاوایی له‌و پارێزگایه داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌ر دوو پارێزگاكه‌ی توركیا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا و راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان.
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فری فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی به‌دلیس وێڕای ئه‌و شه‌پۆله سه‌رماوسۆڵه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه توانیوویانه شه‌وی دوێنێ رێگای هاتوچۆی ٦٤٨ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون بكه‌نه‌وه.