Cemal Coşkun
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا هێلیكۆپتهرێک خراوه‌ته خواره‌وه و، گوتی: "به‌زیاده‌وه باجی ئه‌وه ده‌ده‌ن"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان:"وه‌ک ئاک پارتی، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه بۆ هیچ كه‌سێك چۆڵنهكهین. ده‌كرێت له پارته‌كانی دیكه‌دا به‌توندی خۆیان به كورسییه‌كانیانه‌وه بنووسێنن، به‌ڵام له ئاک پارتیدا به‌و جۆره نه‌بووه و نابێت. چونكه لای ئێمه سیاسه‌ت پێشبڕكێی هه‌ڵگرتنی ئاڵایه بۆ خزمه‌تی گه‌ل و وڵات. ئه‌م تیمه هیچ كاتێك دوودڵ نه‌بووه له‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی ده‌ستی راده‌ستی هاوڕێكه‌ی بكات تا لهبوارهكهیدا خزمه‌ت بكات. ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌كه و بواری خزمه‌تكردن زۆرن. ئه‌مڕۆش له ئێستانبوڵ شایه‌تحاڵی ئاڵوگۆڕی ئاڵایه‌كی له‌و جۆره بووین."