Abdullah Shukur
29 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: "فڕۆکەخانەکەمان کە خۆی وزەی خۆی بەرهەم دەهێنێت و دۆستی سروشتە و هیچ لەمپەرێکی لەپێش نییە ، ١٢٠ هەزار کارمەند ئەرک بەجێ دەگەیەنن".
ئەردۆغان: "بانگھێشنی گشت دۆستەکانمان لە جیھان و ناوچەک دەکەم، وەرن پێکەوە داھاتووێکی ئارام و ئاسوودە بونیات بنێین". سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "سوپاسی گشت ئەو ئەندازیار، بەڕێوەبەران و دامەزراوەکانی کەرتی حکوومی، وەزیرەکان، کۆمپانیاکان و گشت کارمەندان دەکەم کە بەشداریان لە بیناسازی ئەو پڕۆژەیە کردووە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئینشائەڵا فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ، خەڵک بە یەک شاد دەکاتەوە و بە یەکتر دەناسێنێت، خۆشەویستی ببڵاو دەکات و دڵەکان شاد دەکاتەوە، دەبێتە خزمەتێکی خێردار بۆ جیھان و ناوچەکەمان و وڵاتەکەمان".
ئەردۆغان: "فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ، نەک تەنھا بۆ وڵاتەکەمان، بەڵکو بە خزمەتێکی گەورە بۆ جیھان و ناوچەکە دەبینین".