کرشەھیر
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەپ تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە ڤێستیڤالێک لە شاری کرشەھیر لە ناوەراستی تورکیا، باسی گرنگی پاکێچی دیموکرازیسیۆنی کرد و گوتی، بۆ ئێمە ھیچ جیاوازیەک لەنێوان رۆژھەلات و رۆژئاوای تورکیادا نیە. ھەندێ کەس دەیانەوێ جیاوازی بخەنە نێو گەلەکەمان، بەڵام سەدان ساڵە کورد و تورک و عەرەب پێکەوە دەژین.
سەرکوەزیرانی تورکیا ئاشکرای کرد، رۆژی دووشەممە سەعات ١١ی بەیانی و پێش کۆبوونەوی ئەنجومەنی وەزیران، ناوەرۆکی پاکێچی دیموکراسیزاسیۆنی ئاشکرا دەکەین و باسی چاکسازی خۆمان دەکەین. ھیوادارین بەو ھەنگاوە ئاسۆیەکی نوێ لەبەردەم تورکیادا بکەینەوە.
ئەردۆغان لەبارەی ھەلوێستی ئۆپۆزسیۆنیش گوتی "ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەم ١١ ساڵەدا ھەر دژایەتیی چاکسازییان کرد و پێموایە رۆژی دووشەممەش دژایەتیی ئەم پاکێچە دەکەن. بەداخەوە ئەمەیە کەلتوری ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا، لەکاتێکدا لە رۆژئاوا ئۆپۆزسیۆن ھاوکاریی دەسەڵات دەکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".