Abdullah Shukur
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2018
ئیزمیر - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی داھاتووی تورکیا رایگهیاند: "باوەڕم وایە لە ٢٤ی حوزەیران ھەم لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و ھەمیش لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی، بە رێژەیەکی زۆری دەنگ دەچینە نێو مێژووی سیاسیمان".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە شهشهمین کۆنگرەی پارتەکەی لە پارێزگای ئیزمیر کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گهورهترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، جەھەپە رایگهیاند: "چیتر ئەمڕۆ جەھەپە گۆڕاوە بۆ زوڕنای دەستی فەتۆ لە وڵاتەکەماندا کە دەزگای دادوەرییمان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی تۆماریکردووە. جەھەپە تەنھا بەمەوە نەوەستاوە، ھاوکات بووە گوتەبێژی ھەرچی رێکخراوی تیرۆریستییە کە فیشەک بەم گەلەوە دەنێت لە پەکەکەوە تا پەیەدە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو کەسەی کە پێشتر دەیگوت 'ئەگەر کودەتا بکرێ ئەوا یەکەمجار ئێمە دەچینە سەر تانکەکان' ئەمجارە لە ژێر پاسەوانی تانکەکان بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێکەوتبوو. ئێستاش نكوڵی لەمە دەکات. ھەرچەندی دەتەوێ نكوڵی بکە، بەڵام گشت بەڵگەنامە و تۆماری کەناڵەکان لەسەر تۆ ھەیە. تۆ دژی کودەتا نیت بەڵکو کودەتاچیت".
راشیگەیاند: "یەکێک لەوێوە دەڵێت '١٥ پەرلەمانتارم بۆ بپێچەرەوە'، ئەوی دیکە ھێشتا ئەم رستەکەی تەواونەکردووە، ١٥ پەرلەمانتاری بۆ دەپێچێتەوە و بۆی دەنێرێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵوهوه گوتی: "ھەم بە ئەردۆغان دەڵێی 'دیکتاتۆر' ھەمیش خۆت دەبیتە باشترین نموونەی دیکتاتۆریەت".
ههروهها رایگهیاند: "تۆ دەتوانیت سەرۆکی گشتیی بیت، بەڵام تۆ ناتوانیت مامەڵە بەو پەرلەمانتارانەوە بکەیت. ئەمە ئەمەیە. مێژوو ئەمەی لە مۆتێلی گونەش نووسیوە، بەناوی کاک کەمالیشەوە نووسیویەتی".