18 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
چەناککالە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی کردنەوەی پردی چەناککالە ١٩١٥ رایگەیاند کە ساڵی ١٩١٥ کە لە پێش ناوی چەناککالە دانراوە دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی جەنگی دەریا لە شەڕی جیھانی یەکەم لە ساڵی ١٩١٥ و بەرزی تاوەرکەشی کە ٣١٨ مەترە دەگەڕێتەوە بۆ ١٨ی ئادار، ژمارە ٣ ئاماژەیەکە بۆ مانگی ئادار، ژمارە ١٨-ەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرواری ئەمڕۆ.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداریی لە رێوڕەسمی کردنەوەی رێگای سەرەکی مالکارا-چەناککالە و پردی چەناککالە ١٩١٥ کرد و تێدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆمای تورکیا لەبارەی کردنەوەی ئەو پردە رایگەیاند "پردی چەناککالە ١٩١٥" لەگەڵ ھەر تایبەتمەندییەکی تەکنیکی مانای جیاوازی ھەیە".
راشیگەیاند درێژی پردەکە کە ٢٠٢٣ مەترە و کردنەوەکەی دەگەڕێتەوە ساڵی ٢٠٢٣ کە ١٠٠ ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیایە.
ئەردۆغان ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: "لە توانای مۆدێلی ھەماھەنگیی نێوان کەرتی حکوومی-تایبەت، لەسەرانسەری ئەورووپا سێیەم و لە سەرانسەری جیھانیش لە پلەی ١٣ ھەمین داین".
ئەردۆغان باسی لە تایبەتمەندییەکانی ئەو پردە کرد و لەمبارەیەوە گوتی: "پردی ھێماکان بە دووری دوو پایەکەی کە ٢٠٢٣ مەترە، لە پێش ژاپۆنەوە دێت و بە درێژترین پرد لە جیھاندا دادەنرێت".
لەبارەی داھات و قازانجی ئەو پڕۆەژەیە، ئەردۆغان گوتی: "دەزانن قازانجی وڵاتەکەمان بەم وەبەرھێنانە تەنھا لە کەمکردنەوەی کات، بەکارھێنانی سووتەمەنی و فڕێدانی کاربۆن ساڵانە دەگاتە چەند؟ ٤١٥ میلیۆن یۆرۆ".
سەرکۆماری تورکیا ھەر لەبارەی قازانجەکانی ئەو پڕۆژەیە لە کەرتی بەرھەمھێنان و دامەزراندن گوتی :"وادەردەکەوێت کە ئەم پڕۆژەیە، بڕی ٥.٣ ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرھەمھێنان، ١١٨ ھەزار دامەزراندن، زیادبوونی ٢.٤ ملیار یۆرۆ لە داھاتی نیشتمانی، قازانجی ئابووری بۆ وڵاتەکەمان دابین دەکات".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو جۆرە پڕۆژانە دوای خستنە خزمەت ھاووڵاتییانیشمان، بۆ چەندین ساڵ قازانج بە وڵاتەکەمان دەگەیەنێت".
ئەردۆغان رایگەیاند کە ھاتوچۆ بەسەر پردی چاناککالە ١٩١٥،لە ھەفتەی یەکەمی کرانەوەیدا بە خۆرایی دەبێت.
ئەردۆغان لەبارەی نرخی ھاتوچۆ بەسەر ئەو پردە گوتی: "٢٠٠ لیرەمان وەک نرخی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل دیاریکردووە".