لە ھۆتێلێك بەناوی پێرا پالاس لە شاری ئیستەنبوڵ، نمایشێكی پۆشاك بۆ سێ ئایینی ئاسمانی رێكخرا.
دیزاینەری پۆشاك موعەمەر كەتەنجی كە پۆشاكی ئیسلامی، مەسیحی، یەھودیی ئامادەكردبوو گوتی: "توانیمان سەرنجی خەڵك رابكێشین، نمایشەكە بە دروشمێك بوو كە سێ ئایینی ئاسمانی گرتبووە خۆ."
ھەروەھا دەرھێنەر ساڤاش ئوغورڵوی گوتی: "پلانمان وایە ئەو نمایشە لە شارەكانی دیكەی توركیا و دەرەوەی وڵاتیش پێشكەش بكەین، دڵنیاین خەڵكێكی زۆر لە سەرجەم وڵاتانی جیھان ئارەزووی بینینی ئەو نمایشە دەكا. لە نمایشەكانماندا ٦١ پۆشاك پیشانی بینەران دەدەین كە بۆ ھەر ئایینێك ٢٠ پۆشاكمان ئامادەكردووە، ئەو تاكە پۆشاكەیش كە دەمێنێتەوە ھەر جارە و جۆرێكە، چونكە ئەو پۆشاكە بەپێی كلتووری ئەو شوێنەی نمایشەكەی لێ ئەنجامدەدرێ ئامادە دەكرێ."
لەو نمایشەی لە شاری ئیستەنبوڵدا ئەنجامدرا ٦١ەمین نمایشی پۆشاكی سەردەمی لالە بوو كە سەردەمێكی عوسمانییە و لە توركیا بە پیرۆز دادەنرێ.