Abdullah Shukur
06 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
لێکۆڵینەوە لەسەر دەنگۆی پەیوەست بە بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی و بەرەگەز سعوودی، جەمال خاشقجی لەدوای چوونی بۆ کۆنسڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ، دەستیپێکرد.
داواکاریی کۆماریی ئیستانبوڵ، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەنگۆی پەیوەست بە بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی و بە رەگەز سعوودی بە ناوی جەمال خاشقجی دەستپێکرد لە دوای ئەوەی ناوبراو لە ٢ی تشرینی یەکەمی رابردوو کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیەی لە شاری ئیستانبوڵ کردبوو.
راشگەیەنرا کە لێکۆڵینەوەکە بە وردی بەردەوام دەبێت.