Orhan Onur Gemici
29 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی "ئەرەن جودی- بەستا" و "ئەرەن کازان- ئۆغوڵ"ی لە پارێزگاکانی شرنەخ و هەکاری راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئۆپەراسۆنەکانی "ئەرەن" بەپشتیوانی هاووڵاتییان بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەشدا هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ- بروسکە و چنگ- هەورە تریشقە کە لە باکووری عێراق بەڕێوەدەچن لە ناوخۆی تورکیا-ش بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و لەناوبردنی مۆڵگە و حەشارگەکانیان، ئۆپەراسیۆنی "ئەرەن جودی- بەستا" لە پارێزگای شرنەخ و ئۆپەراسیۆنی "ئەرەن کازان- ئۆغوڵ" لە پارێزگای هەکاری دەستیپێکرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا پێنج هەزار و ٢٨٠ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان، بەشدارن.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی "ئەرەن" کە بە ئامانجی ریشەکێشکردنی تیرۆر لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە دەستیان پێکردووە، تا ئێستا ٢٢ تیرۆریست لە چالاکی خراون، ٧٥ کەسیش دەستگیرکراون کە هاوکاری تیرۆریستانیان کردووە هەروەها ٦٦٦ ئەشکەوت و حەشارگە لەناوبراون و ژمارەیەکی زۆر پارچە چەک، هەروەها بڕێکی گەورەی تەقەمەنیش دەستی بەسەردا گیراوە.