Sertaç Bulur,Muhammet Ali Kemal
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لەو ئۆپەراسیۆنانەی بۆسەر پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەنێو ئاسایشدا لە ١٣ پارێزگا ئەنجامدراون، لەکۆی ٤٩ کارمەندی پێشووی ئاسایش، ٣٧یان دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە لایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە لە پێکهاتەی فەتۆ لەنێو هێزەکانی ئاسایشدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٤٩ کارمەندی پێشووی هێزەکانی ئاسایش دەرکرا.
گومانلێکراوەکان لە پلەی جۆراوجۆری لێپرسراوێتییدا بوون لەنێو هێزەکانی ئاسایشدا و لە کۆی ٤٩یان، ٣٧یان دەستگیرکران.