Yasin Dikme,Ramal Abdullah Mahmood
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئورفا - AA
ئورفا كه یه‌كێكه له شاره هه‌ره گه‌رمه‌كانی توركیا، به مه‌به‌ستی فێنكبوونه‌وه یه‌كێك له خواردنه‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی خوانی به‌ربانگی رۆژوه‌وانان له مانگی ره‌مه‌زاندا، شه‌ربه‌تی مێكۆكه.
ئه‌و شه‌ربه‌ته به‌وه ناسراوه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گه‌ده و گورچیله باشه.
عه‌بدوڵڵا جولها كه ٦٠ ساڵه له شه‌قامی سارایۆنو شاری ئورفا شه‌ربه‌تی مێكۆك ده‌فرۆشێت، ئاماژه‌ی به‌وه دا له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان كاتی به‌ربانگ كڕیاران له به‌رده‌م فرۆشگاكه‌ی نۆره ده‌گرن بۆ كڕینی شه‌ربه‌ت.