Fatma Sevinç Çetin Obuz, Semih Erdoğdu
22 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2026
کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی مه‌شق و ڕاهێنان لە کێڵگەیەکدا لە ئەنقەرە، برینداربوونی دوو كه‌سی لێكهوتهوه.
بەپێی ئەو زانیارییەی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، بە هۆکارێک كه هێشتا دیار نییه، هێلیکۆپتەرێکی مه‌شق و ڕاهێنان لە ناوچەی تەمەللی لەسه‌ر ڕێگای ئەنقەرە-ئێسکیشەهیر کەوتووەتە خوارەوە.
لەو ڕووداوەدا دوو کەس برینداربوون، دوا به دوای ڕووداوه‌كه‌ش تیمەکانی جەندەرمە، بەرگریی شارستانی و فریاگوزاریی تەندروستی ڕوانه‌ی شوێنی ڕووداوەکە كران.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه، پارێزگاری ئەنقەر بڵاوی كرده‌وه، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٢ زانیاری پێگه‌یشتووه لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی مه‌شق و ڕاهێنانی جۆری R-44، کە لە دامەزراوەکانی TUSAŞ لە سنووری ناوچه‌ی تەمەللی له قەزای سینجان فڕینی ئه‌نجامداوه.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووه: "بەپێی ئاماره به‌راییه‌كان، دوو کارمەندی هێلیکۆپتەرەکە بە برینداری ڕزگار کراون. دوای وەرگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییش گواستراونەته‌وە بۆ نەخۆشخانە".
کارەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دیاری کردنی هۆکاری ڕووداوەکە درێژه‌یان هه‌یه.