Salih Bilici,1 23
14 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مان له 24ی حوزه‌یران له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په هاوپه‌یمانیمان پێكهێنابوو. له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیدا ده‌توانرێت شتێكی وا ئه‌نجامبدرێت، ته‌ماشایه‌كی ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌ردوولا بزانین ده‌كرێت شتێكی له‌و جۆره ئه‌نجامبدرێت، پێكه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. چونكه چۆن توانیومانه له هاوپه‌یمانیی كۆماردا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین، ده‌كرێت له‌هه‌ڵبژاردنی خۆجێیشدا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین. كاره‌كانی دیاریكردنی كاندیده‌كان هه‌رچه‌نده زووشبێت پێشده‌خه‌ین و پشتیوان به خودا ئه‌نجامیده‌ده‌ین".
له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی سه‌رۆك لقه‌كانی ئاك پارتی، سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارهكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وانه‌ی حه‌زیان لێ‌بوو ببنه كاندید له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی ده‌بێ ببوورن و چاوه‌ڕێی بۆچوونێكی دیموكراسییانهمان لێ نه‌كه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانی به‌رامبه‌ر به‌های دراوی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "گوتمان به‌هۆی نادیارییهكانی به‌رله هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌كرێت بهرزونزمییهكی له‌م جۆره رووبدات. به‌ڵام ناتوانین پێشهاته‌كانی دواتر به‌هه‌مان نیازپاكییه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنین. ئاستی به‌های دراوه‌كان كه له‌مانگی ئابدا له‌ئاستێكی دیاریكراودا مایه‌وه، لەناکاو گه‌یشته حه‌وت لیره، ئه‌مه بۆ خۆی به‌ڵگه‌ی په‌لامارێكی ئابوورییه. ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌و ئاكامهیە چونكه به ده‌م داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه نه‌چووین كه به روونی بێڕێزی ده‌نواند به‌رامبه‌ر مافی سه‌روه‌ریمان ده‌ری ده‌خات كه ئه‌و پرسه به ته‌واوی سیاسییه. ئه‌م رووداوه كه له توركیا روویداوه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئیدی هیچ وڵاتێك ئاسایشی سیاسیی و ئابووری نه‌ماوه".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "وه‌ڵاممان بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به به‌های دراو له توركیا بده‌ن، پێویسته ئه‌وه‌بێت سوودی ئه‌م ئاسته‌ی به‌های دراوه‌كان له هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنان و ههلیكاردا ره‌نگبداته‌وه. (هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات) بانگهێشتیان ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه به ناردنی زێڕ و یۆرۆ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتی گشتی".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی زیادكردنی رێژه‌ی سو‌و گوتی: "زیادكردنی رێژه‌ی سو‌و كه به‌رده‌وام بانكی ناوه‌ندی ده‌یهێنێته نێو رۆژه‌ڤه‌وه، به‌ئاستێكی به‌رز ئه‌نجامدرا. ده‌لێت سه‌ربه‌خۆیی، فه‌رموو ئه‌وه سه‌ربه‌خۆیی. ئێستا فه‌رموون ئه‌نجامی سه‌ربه‌خۆیی ببینین."
سەرکۆماری تورکیا به پێویستی زانی هه‌موو خه‌رجییه‌كان و مامه‌ڵه‌كان بۆ به‌كارهێنانی لیره‌ی توركی ئاراسته بكرێن. گوتی: "پێویسته هیچ كه‌سێك كه كاری هه‌نارده و هاورده ناكات، كاری به ئاڵوگۆڕی دراوه‌وه نه‌بێت. داوا له هاووڵاتییانمان ده‌كه‌م، متمانه به دراوه‌كه‌مان بكه‌ن".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا به‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌دا سه‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام ئه‌وانه له بیرناچنه‌وه كه ده‌رفه‌تیان قۆسته‌وه یان له‌خۆبردووییان نیشاندا. گوتی: "ئه‌م قۆناغه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌ڵپه‌رستی و قۆرخكاری دەکەن و ناپاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن، قۆناغی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وانه‌یه كه كێشه بۆ به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنان و هه‌لیكار دروستده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆژه رۆژی ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێكیش ده‌رده‌كه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و وڵات له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی خۆیدا داده‌نێت. ئێستا ئه‌مانه باش ده‌ناسین".
ئه‌ردۆغان گوتی: "بیرتان نه‌چێت، وه‌ک ئه‌و په‌نده‌ی ده‌ڵێت، بازرگانی مایەپووچ ده‌فته‌ره كۆنه‌كانی ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سندوق و لهمهیدانهكاندا نه‌یانتوانی به‌سه‌رماندا زاڵ ببن، ئێستا رێكخراوه تیرۆریستی و كوده‌تاچی و یاخیبووەکانیان راسپاردووه كه ساڵانێكه له‌ژێر سایه‌ی خۆیاندا به‌خێویان ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان پێكه‌وه ئه‌م گهمهیهشمان بینی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "من ئێستا وه‌ک خۆم ئارامم و ئه‌م ئارامگریهش تا شوێنێكه. چونكه ئێمه ده‌ست به سنگه‌وه نانێین بۆ رێگاكانی قۆرخكاری".