Enes Kaplan,Mümin Altaş
12 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "له ته‌ندوره‌ك، گابار، جودی و چه‌می به‌سله‌ر به‌ڕه‌گ و ریشهیاندا چووینهتهخوارهوه. له 20 مانگدا زیاتر له 10 هه‌زار تیرۆریستمان گرتووه یان كوشتوومانه. وه‌ستان نییه و به‌رده‌وامده‌بین. وانه‌یه‌كی مێژوویی ده‌ده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی ئارامیی ئه‌م وڵاته‌یان تێكداوه، ئه‌وانه‌ی یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌م گه‌له‌یان تێكداوه و هه‌وڵی پارچه‌پارچه‌كردنی ده‌ده‌ن. به‌رده‌وام ده‌بین له رووخاندنیان".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی "ده‌نگی به‌ڵێ"ی شاری ئهرزەڕۆمدا كرد و وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.
سهركۆمار باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد و گوتی: "ئینشائه‌ڵڵا 16ی نیسان ده‌بێته ئه‌و رۆژه‌ی كه كلیلی ئه‌و تیرۆره‌ی تێدا ده‌شكێت. له ته‌ندوره‌ك، گابار، جودی و چه‌می به‌سله‌ر به‌ڕه‌گ و ریشهیاندا چووینهتهخوارهوه. له 20 مانگدا زیاتر له 10 هه‌زار تیرۆریستمان گرتووه یان كوشتوومانه. وه‌ستان نییه و به‌رده‌وامده‌بین. وانه‌یه‌كی مێژوویی ده‌ده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی ئارامیی ئه‌م وڵاته‌یان تێكداوه، ئه‌وانه‌ی یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌م گه‌له‌یان تێكداوه و هه‌وڵی پارچه‌پارچه‌كردنی ده‌ده‌ن. به‌رده‌وام ده‌بین له رووخاندنیان".