Mohammed Baqi Hussein
22 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "تورکیا وڵاتێک نییه پاڵی پێوه‌بنرێت و یاریی به سەرەوریی بکرێت، وه‌زیره‌کانی ده‌ربکرێن و هاووڵاتییانی له‌سه‌ر زه‌وی رابکێشرێن.
ئه‌ردۆغان له كۆشكی كۆماری گوتارێكی پێشكه‌شی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی راگهیهندكارانی ئانادۆڵو كرد.
ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی دژی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ نیشاندا كه پشتگیریی هۆڵه‌ندای كردبوو دژی توركیا و گوتی: "تۆ ده‌رگاكانت به‌ڕووی سه‌ركۆماری توركیا داده‌خه‌یت. ده‌رگا به‌ڕووی وه‌زیره‌كانیدا داده‌خه‌یت و رێگری له گه‌شته‌كانیان ده‌كه‌یت و رێگه ناده‌ی قسه بكه‌ن. تۆ ده‌ڵێیت من پشتگیریی هۆڵه‌ندا ده‌كه‌م كه رێگریی له وه‌زیره‌كانی من كردووه و سه‌گی به‌رداوه‌ته هاووڵاتیانی من. تۆ له‌گه‌ڵ هۆڵهندایت، منیش له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌م و مافه‌كانم دام".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی مشتومڕی دیموكراسیی په‌رله‌مانییه‌وه دوا و گوتی: "له راستیدا شتێک به‌ناوی دیموکراسی په‌رله‌مانی له‌م وڵاته‌دا بوونی نه‌بوو. ئه‌ی چی بوو؟ سیستەمی دارده‌ستی له‌رێگه‌ی دیموکراسی په‌رله‌مانییه‌وه بوو. ئه‌مه‌یان کرد".
ئه‌ردۆغان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌توندی كاردانه‌وه‌ی دژی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا نیشاندا و گوتی: "تورکیا وڵاتێک نییه پاڵی پێوه‌بنرێت و یاریی به سەرەوریی بکرێت، وه‌زیره‌کانی ده‌ربکرێن و هاووڵاتییانی له‌سه‌ر زه‌وی رابکێشرێن. له‌هه‌موو شوێنێکی جیهان ئه‌م رووداوانه به‌وردیی چاودێریی ده‌کرێن. ئه‌گه‌ر ئێوه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌تان، سبه‌ی هیچ ئه‌ورووپییه‌ک له هیچ شوێنێکی جیهان، له رۆژئاوا، ناتوانێت به ئارامی و به خۆشی بچێته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌رگا له‌سه‌ر ئه‌م رێگه‌یه بکه‌نه‌وه، ئه‌وا گه‌وره‌ترین زیان به‌رخۆتان ده‌که‌وێت. وه‌ک تورکیا، بانگهێشتی وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌که‌ین کە رێز له دیموکراسی، مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه‌کان بگرن. پێویسته ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت به‌تایبه‌ت ئه‌ورووپاش هێنده‌ی ئێمه پێویستی به‌و به‌هایانه هه‌یه".