Hatice Şenses Kurukız,İsmail Özdemir
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بریندارانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئیستانبوڵ و، ئه‌و بریندارانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه له نه‌خۆشخانه‌ی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی وه‌قفی بهزمیالهم چاره‌سه‌ركردنیان درێژه‌ی هه‌یه.
دوای به‌شداریكردنی له رێوڕەسمێکدا كه له شه‌قامی وه‌ته‌ن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵه‌وه بۆ ئه‌و كارمه‌ندی پۆلیسانه رێكخرابوو كه له هێرشه‌كه‌دا شەهید بوون، ئه‌ردۆغان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی وه‌قفی بهزمیالهمی كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، زانیاری له به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه وه‌رگرت و، پاشان بریندارانی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا هه‌ریه‌ك له وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و پارێزگاری ئیستانبوڵ، وه‌سیپ شاهین یاوه‌ری ئه‌ردۆغان-یان كرد.