Ali Korkmaz
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
ئیزمیر – AA
دوای ٩١ كاتژمێر به‌سه‌ر ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی رۆژی هه‌ینی ئیزمیری هه‌ژاند، منداڵێك له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی داڕووخاو ده‌رهێندرایه‌وه.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕان و رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه داڕووخاوه‌كانی ئیزمیردا گیریان خواردووه.

له میانی ئه‌و كارانهیشدا منداڵێكی كچ به ناوی ئایلا گهزگین دوای ٩١ كاتژمێر له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی ئیزمیر ده‌رهێندرایه‌وه و زیندووه.
به‌مه‌ش ئایلا بووه ١٠٧همین كه‌س كه له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه داڕووخاوه‌كانی ئیزمیر ده‌رهێندرایه‌وه و گیانی رزگار كرا.
