Abdullah Shukur
17 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی : "ئەو ئەزموونەی کە لە رابردوو وەرمانگرتووە، دەگوازینەوە بۆ کارەکانی داھاتوومان و وڵاتێکی جوانتر پێشکەش بە گەنجەکانمان دەکەین. ئێمە ئەو شاکارانە دروست دەکەین بۆ ئەوەی گەنجەکانمان ببنە بەشێک لە تاکی وڵاتێکی نموونەیی لە نێو وڵاتانی جیھان، نەک بچنە چیا و پاشانیش لەناوبچن. ئەمڕۆ تورکیایەک ھەیە لە ناوچەکەدا کە بڕیارەکانی بەھەند وەردەگیرێ. ئەمەش شانازییە بۆ ھەموومان".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە بەشی بیناسازی فڕۆکەخانەی سێیەم لە ئێوارە خوانێکی بەربانگ لەگەڵ کرێکاران کۆبووەوە و پاشانیش وتارێکی پێشکەش کرد.
بینالی یڵدرم لەبارەی گەشەسەندنی ئابووری تورکیا گوتی: "ئەوانەی کە بە مەبەستی سکاڵاکردن لە تورکیا بە رێگاکان کەوتوون، با سەیری راستییەکانی تورکیاش بکەن. تورکیا سەدا ٥ گەشەسەندنی بەخۆییەوە بینیوە، رێژەی ھەناردەی تورکیا زیادیکردووە، تورکیا گەورەترین فڕۆکەخانەی جیھانی و تونێل دروست دەکات. بۆیەش کەسانێک بەخیلی بە تورکیا دەبن و کەسانێکیش لەلایەن کەسانی دیکە سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار دەکەن. من ئەم کارە بۆ گەڵ جێدەھێڵم، گەلی ئازیز ھەموو شتێ دەبینێ".
بینالی یڵدرم رایگەیاند کە تورکیا بە پێداگرییەوە بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. لەمبارەیەوە گوتیشی: "وڵاتەکەمان بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوە تیرۆر و پێداگرە لەسەر کۆتایھێنان بە تیرۆر. ھیچ کەسێک لەمە نیگەران نەبێ. رێگای تورکیا کراوەیە و داھاتووی پڕشنگدارە. وەک ناوی خۆم ئەمە دەزانم".