Sangar Hamad Azeez
03 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن: "تاكتیكی سه‌رقاڵكردن، بووه‌ته كێشه‌یه‌ك كه گه‌وره‌بووه. پێویسته نه‌خشه‌ڕێگای منبج ساتێك زووتر جێبه‌جێ بكرێت".
دوا بەدوای کۆبوونەوەی کابینه‌ی حکوومەتی تورکیا کە بەسەرۆکایەتی سەرکۆماری وڵاتەکە رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراهیم کاڵن لە بارەگای سەرۆکایەتی کۆمار کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.
كاڵن گوتی: "تاكتیكی سه‌رقاڵكردن، بووه‌ته كێشه‌یه‌ك كه گه‌وره‌بووه. پێویسته نه‌خشه‌ڕێگای منبج ساتێك زووتر جێبه‌جێ بكرێت".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا جەختی لە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکان کردەوە و گوتی: "تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبین لە ئاسایش لەبەرامبەر بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە خاکی سووریا، بەردەوام دەبین لە هەنگاونانی پێویست".
كاڵن سەبارەت بە بابه‌تی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی گوتی: "ئه‌م بابه‌ته له‌رۆژه‌ڤی كابینه‌كه‌دا نییه. له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت".