حەوتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر بە ڕێوڕەسمێک کۆتاییهات

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
حەوتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆر، بە ڕێوڕەسمێک کە تیایدا میدالیا و بڕوانامە دابەشکرا، کۆتاییهات.
فێستیڤاڵەکە لەلایەن یەکێتی جیهانی ئێتنۆسپۆرەوە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ڕێکخرا و ئاژانسی ئەنادۆڵو هاوبەشی ڕاگەیاندنی جیهانیی بوو.
لەم فێستیڤاڵەدا زیاتر لە هەزار کەس کە لە ٣٥ وڵاتەوە هاتبوون، بەشدار بوون. هاووڵاتییانیش پێشوازییەکی گەرمیان لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە وەک؛ کێبڕکێکانی هەڵدانی تیر، زۆرانبازی، هەڵدانی تیر لەسەر ئەسپەوە، ئەکرۆباتیک، هونەرە جەنگییەکان، یارییەکان، پیشە دەستییەکان، چێشتلێنان و هونەرە نمایشکارییەکان کرد. ئەوانەی هاتبوون بۆ بینینی فێستیڤاڵەکە، لەو بەشانەی کە بۆ منداڵان و گەورەکان کرابوونەوە، دەرفەتی تاقیکردنەوەی وەرزشە نەریتییەکانیان بۆ ڕەخسا.
ئەم فێستیڤاڵە کە چوار ڕۆژی خایاند، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنیدا خەڵات بەسەر وەرزشوانە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا.