Abdullah Shukur
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتی: "ئەنجامی گشتپرسی بوونی ھەیە بەڵام من بڵاوی ناکەمەوە. وەک بێ رێزیەک بەرامبەر ھاووڵاتیانمان دەبینم. ئەنجامی راستی و گشتپرسی راستی لە ١٦ی نیسان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بە دەردەکەوێت".
یڵدرم بەشداری لە پەخشی راستەوخۆی ھەردوو کەناڵی CNN Türk و Kanal D ی تورکیا کرد و رایگەیاند کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری شاھانەیان لە وان ئەنجامداوە و سبەینێش لە شارەکانی ئەنقەرە و قەیسەری کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدەن.
بینالی یڵدرم لەبارەی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە ئەنجامی گشتپرسی گوتی: "ئەنجامی گشتپرسی بوونی ھەیە بەڵام من بڵاوی ناکەمەوە. وەک بێ رێزیەک بەرامبەر ھاووڵاتیانمان دەبینم. ئەنجامی راستی و گشتپرسی راستی لە ١٦ی نیسان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بە دەردەکەوێت. چەند دامەزراوەیەکی کۆمەڵگەی مەدەنی گشتپرسی ئەنجام دەدەن، بەڵام من یاسایەکم ھەیە باوەڕم بە گشتپرسییەکان ھەیە بەڵام ئەگەر خۆم ئەنجامی بدەم".
بینالی یڵدرم لەبارەی ئەگەری دەنگدانی عەبدوڵڵا گول گوتی: "بڕیاردانی من لەسەر دەنگی خەڵکی دیکە دەبێتە بێ رێزی. من پرسیاری دەنگم لە کەس نەکردووە. ئێمە تەنھا باس لەوە دەکەین کە دەنگی بەڵێ چەندە گرنگە بۆ داھاتووی ئەو وڵاتە و لاوان و رۆڵەکانی داھاتوومان . بەرێز ئەحمەد داودئۆغڵو پشتیوانی خۆی لە گفتوگۆیەکانی دەستوور و کۆمسیۆن دەربڕی. ئێمە ھاوڕێی یەک رێگاین. بەرێز عەبدوڵڵا گولیش یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئەو پارتە. منیش لە دامەزرێنەرانی ئەو پارتەم. ھاوڕێیەتی ئێمە تا کۆتای رۆژ بەردەوام دەبێت. ھەموومان ھەڵەمان کردووە. بەڵام ھیچ ھاوڕێیەکمان ناپاکی لەگەڵ ئەم پارتە و ئەم دۆزە نەکردووە. جیاوازی ئاک پارتی لەمە دایە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی جەھەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی: "ئەمڕۆ دەڵێت "پاداشتی خانەنیشینی ھەڵدەگیرێت"، شتێکی بەم شێوەیە نییە، یاسایەکی بەم شێوە لە دەستوور بوونی نییە. ئەمە ناڕاستە. بەڵام خەڵک دواجار ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو شتانە دەکەن کە گوتووتانە و بەم شێوەیەش نمرەیەکتان بۆ دادەنێن".