Ali Kemal Akan,
20 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌وانه‌ی به‌ڕای خۆیان داڕێژه‌ری یاریهكن و، به گۆڕینی ناوی رێكخراوی تیرۆریستیی وا ده‌زانن فێڵیان كردووه. له چاوی ئێمه‌دا ناوی هه‌رچییه‌ك بێت با ببێت هه‌موو جۆره رێكخراوێك كه له تیرۆریستان پێكدێت رێكخراوه. نازانم هێزه‌كانی سووریای دیموكراته، نازانم سوپای سنووره، نازانم پارێزه‌رانی سنووره، نازانم پێكهاته‌ی ئاسایشی ناوخۆیه، ئێوه كێ فریوده‌ده‌ن. ناوی ئه‌و رێكخراوه په‌كه‌كه‌یه، ناوی ئه‌و رێكخراوه په‌یه‌ده‌یه، ناوی ئه‌و رێكخراوه یه‌په‌گه‌یه".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "مادام ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له منبج پێماندرابوو تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراون، كه‌س بۆی نییه قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "وادیارە کە باس لە تورک دەکرێت، ئەوان تەنیا ئەو تورکانە دێت بە خەیاڵیاندا کە لە باوەشیاندا گەورەیان کردوون کە کەسایەتییە ئاست نزمەکانی تۆڕی ناپاکی فەتۆچییەکانن و ئامادەن بۆ ئەوەی بەهەموو شێوەیەک بەکاربهێنرێن. جارێکی تر ئەمانە کە باس لەهاوبەش دەکەین لە پێکەوە کارکردن لە ناوچەکە، تەنیا بیریان بەلای پەکەکە دا دەچێت کە وەک سوپایەکی بەکرێگیراو دەتوانن بەکاریان بهێنن. بەڵام بێ خەم بن ئەوانە بۆیان دەردەکەوێت کە متمانەکردن بە رێکخراوی تیرۆریستی چەندە هەڵەیە. لەم ناوچەیەدا هاوپەیمانێکی دیکە نادۆزنەوە وەک تورکیا کە کاری لەگەڵدا بکەن، بۆیان دەردەکەوێت".